هۆشمەند

هۆشمەند قادر

زانیاری تەواو لەسەر بەکرێدان و یاسای بەکرێدانی خانوبەرە..!

2025-12-06

‎ئایا بەکرێدانی عقارلە هەرێمی کوردستان بە پێی احکامەکانی قانونی مدنی رقم ٤٠ ساڵی ١٩٥١ دەبێ ؟

‎یاخود بە پێی احکامەکانی قانونی ایجاری عقاری رقم ٨٧ ساڵی ١٩٧٩ دەبێ ؟

‎بەکرێدان – بریتیە لە تملیك کردنی سودێکی دیاری کراو، بە مقابلێکی دیاری کراو، بۆ ماوەیەکی دیاری کراو، وە بە گوێرەی ئەم بەکرێدانە کەسی بەکرێدەر پابەندە بەوەی کە رێگە خۆش بکات تاکو کەسی کرێچی سود لە بەکرێدراوەکە وەربگرێ

‎بەکرێدەر (مؤجر ) کرێچی ( مستأجر ) بەکرێدراو ( مأجور )

‎- بە کرێدانی عقار لە کاتی ئێستادا لە هەرێمی کوردستان بەپێی احکامەکانی قانونی مدنی عێراقی رقم ٤٠ سالی ١٩٥١ دەبێ کە ئەم قانونە بە ٨٢ مادە باسی بەکرێدان ( ایجار) ی کردوە کە لە مادەی ٧٢٢ دەست پێ دەکات تاکو مادە ٨٠٤

‎هۆکاری ئەمەش کە کار بە قانونی مدنی دەکرێ و کار بە قانونە خاصەکە ناکرێ کە قانونی ایجاری عقارە ئەوەیە کە پەرلەمانی کوردستان کارکردن بە یاساکەی راگرتوە .

‎قانونی ایجاری عقار رقم٨٧ ساڵی ١٩٧٩ : -

‎* ئەم قانونە بە یاسایەک لە ساڵی ٢٠٠٨ لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە تعدیل کرا کە یاسای رقم ٩ ساڵی ٢٠٠٨ بوو

‎* دواتر لە ساڵی ٢٠١٠ بە یاسای رقم ١٦ ساڵی ٢٠١٠ تعدیلی یاسای رقم ٩ ساڵی ٢٠٠٨ کرا وکارکردن پێی بەردەوام بوو تاکو ٢٠١٣

‎* پاشان لە ساڵی ٢٠١٣ پەرلەمانی کوردستان یاسای رقم ١٤ ساڵی ٢٠١٣ دەرکرد کە بریاریدا کارکردن بە قانونی ایجاری عقار لە کوردستان بوەستێنرێ تاکو( ١٥-٧-٢٠١٥ ) ولەم ماوەیەدا بگەڕێنەوە بۆ احکامەکانی قانونی مدنی رقم ٤٠ سالی ١٩٥١ .

‎تێبینی / لە ساڵی ٢٠١٥ یاسای ژمارە ٨ سالی ٢٠١٥ دەرچوو کە بریاری درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی قانونەکەی دا بۆ ساڵێکی تر

‎هەتاکو( ١٥-٥-٢٠١٦ ) بەڵام بەهۆی وەستاندنی پەرلەمانەوە بریاردان لەسەر درێژ کردنەوەی راگرتنەکەی یان کاراکردنەوە ی بە معلقی ماوەتەوە هەرچەندە پێش وەستاندنی پەرلەمان ٢٢ ئەندام پەرلەمان پرۆژە یاسای درێژکردنەوەی راگرتنی قانونەکەیان ئامادە کردبوو تیایدا ئاماژەیان بەوە دابوو کە تا ( ١٥ -٥-٢٠١٧ ) کاری پێ نەکرێ .

‎جــــیاوازی نـــێــوان بە کرێــدان لــە " قـانــونــی مــدنی و لـــە قــانـــونی ایــجــاری عــقــار "

‎یەکەم / لە ڕووی بەکرێدانەوەی مأجور ( بەکرێدراو )

‎-  قانونی مدنی : کرێچی دەتوانێ عقارەکە ( مأجور ) ەکە بداتەوە بە ( ایجار من الباطن و تنازل عن الایجار ) ئەگەر لە عقدەکەیاندا شرطێك ادراج نەکرابێ کە ئەوە قەدەغە بکات.

‎-  قانونی ایجاری عقار : کرێچی ناتوانێ عقارەکە ( مأجور)ەکە بداتەوە بە کرێ جا بە کولی بێت یان جوزئی چونکە پێچەوانەی امتدادی قانونیە ، وە ناکرێ اتفاق بکرێ بە خلافی ئەمە ئەگەر کرا باطلە.

 دووەم / لە ڕووی رضاء و شکلیەوە - قانونی مدنی : ئەم عقدە رضائیەو پێویست بە شکلیات ناکات و هیچ قیدێک وجودی نیە تاکو عقدەکە بەرەو شکلیەت بەرێ.

‎-  قانونی ایجاری عقار : لێرەدا کۆمەڵێ قید هەیە کە تا رادەیەک عقدەکە لە رضائیەوە دەبەن بەرەو شکلیات

1.    ‎کاتێ عقار ئامادەیە بۆ نیشتەجێ بوون دەبێ لە ماوەی ١٥ ڕۆژدا لە بەرواری چۆڵبونیەوە دائرەی ضریبە ئاگادار بکەیتەوە

2.    نابێ عقار چۆڵ بێت بە بێ عوزری مشروع لە ٩٠ رۆژ زیاتر لە بەرواری چۆڵبونی یان تەواوبونی دروست کردنەکەی.

3.    ئەگەر عقارێك چۆڵ بێت وئامادە بێ بۆ نیستەجی بوون و خاوەنەکەی امتناع بکات لەوەی بیدات بە کرێ ئەوا دائرەی ضریبە دەیدات بە کرێ واتە ( بەزۆر).

‎ سێهەم/ لە رووی مأجورەوە - قانونی مدنی : مأجور لێرەدا بەسەر عقاراتدا تطبیق دەبێ جا (زراعی یان صناعی یان سکنی ) بێت - قانونی ایجاری عقار : ،أجور لێرەدا شمولی ئەو عقارانە دەکات کە ئامادە کراون بۆاغراضی نیشتەجێبوون نەك بۆ اغراضی تجاری وەك ئوتێل وزەوی زراعی.

 چوارەم/ لە رووی کرێ وە ( اجر ) - قانونی مدنی : کرێ خاضعە بۆ مبدئی العقد شریعة المتعاقدین و لایەنەکان ئازادن لە دیاریکردنی کرێ دا.

-  قانونی ایجاری عقار: لێرەدا نسبەتەکان دیاریکراوە

1.    لە٪٥قیمەتی کولی ئەو عقارانەی ئامادەن بۆ نیشتەجی بوون لە ساڵێکدا 

2.    لە ٪٧ بۆ ئەو عقارانەی ژوور ژوور دەدرێن بەکرێ

3.    لە ٪٨ بۆ ئەو عقارانەی تحولیان پێوە کراوە لە غیر اغراضی سکنی وە بۆ اغراضی سکنی

‎پێنجەم / لە رووی کاتەوە ( مدە )

‎-  قانونی مدنی : مدە لێرەدا نابێ مؤبد بێت و قانونی مدنی بەم شیوەیەی خوارەوە دیاری کردوە کە لە نیظامی عامەو ناتوانرێ اتفاق بکرێ لە سەر پێچەوانەکەی

1.    ‎ ئەگەر عقدی ایجار بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ زیاتر یان بۆ هەتا هەتای بوو دروستە دوای تێپەربوونی ٣٠ ساڵ بەسەر عقدەکەدا لەسەر داوای یەکیان کۆتای پێ بهێنرێ.

2.    ‎ئەگەر عقدەکە لەسەر ژیانی بە کرێدەر یان کرێچی بەسترا بوو ئەوا لایەنەکان ناتوانن کۆتای پێ بهێنن ئەگەر ٣٠ ساڵیش تێ بپەرێ الا دەبێ ئەو کەسە بمرێ کە عقدەکە لە سەر ژیانی کراوە.

3.    ‎ ئەگەر شرطێك لە عقدەکەدا هەبێ بڵێ تا کرێچی بەردەوام بێ لە تسلیمی کرێ عقد هەر بەردەوام دەبێ ئەوا وا دادەنرێ کە عقدەکە بەستراوە لە سەر ژیانی کرێچی و کە مرد انجا کۆتای پێ دێ.

‎-  قانونی ایجاری عقار : لێرەدا خاضعە بۆ اتفاقی لایەنەکان ئەگەر کات دیاری نەکرابوو دەگەڕێینەوە بۆ ئەو" تاریخە مسمی " یەی لەسەر عقدەکە هەیە وکاری پێ دەکەین بۆ یەك ساڵ ، ئەگەر گەراینەوە بۆ عقدەکە و کات دیاری نەکرابوو ئەوا عقدی ایجارەکە منعقدە بۆ یەک ساڵ لەو ڕۆژەوە کە بەکرێدەر ( مؤجر ) هەڵدەستێ بە تسلیمی عقارەکە ( مأجور ) و هیچی تیا ناهێڵێ

شەشەم / لەرووی تسلیمی عقارەوە ( مأجور )

‎- قانونی مدنی :ئەم قانونە دەڵێ پێویستە مؤجر دوای وەرگرتنی ئەو کرێیەی کە لە عقدەکەدا شرطی لەسەر کراوە عقارەکە تسلیم بە کرێچی بکات بەو حاڵەتەی کە تیایدا بووە عقارەکە لە کاتی بەستنی عقدەکەدا.

‎تێبینی / کاتێ دەوترێ بەو حاڵەتەی کە تیایدا بووە عقارەکە لە کاتی بەستنی عقدەکەدا واتە لەکاتی بەستنی عقدەکەدا ماڵەکە چۆنە دەبی ئاوا تسلیمی کرێچی بکات نەوەك گۆرانکاری تیادا بکات ووای لێ بکات کەوا شێوەکەی وەکو پێشتر نەبێت واتە پێش بەستنی عقدەکە.

 

‎هۆشمەند قادر

بەرێوەبەر لە کۆمپانیای عقارات پڕۆپ هاوس