سەرمایەی وەبەرهێنان لەسلێمانی 2ملیارو 800ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە
2025-12-09
لەسلێمانی كۆڕبەندی گفتوگۆی گەشەی ئابووری لەلایەن ڕێكخراوی دارایی نێودەوڵەتی ئای ئیف سی بەئامادەبونی جێگری سەرۆكی حكومەت بەڕێوەچوو.
ئامانج جەلال، بەڕێوبەری وەبەرهێنانی سلێمانی لەمیانەی پێشكەشكردنی ووتەیەكی دا لەكۆڕبەندەكە ڕایگەیاند: لەساڵی 2025 سەرمایەی پرۆژەكانی وەبەرهێنان زیاتر لەدوو ملیارو 500ملیۆن دۆلار بووە هەروەك 51پرۆژە نوێی وەبەرهێنان مۆڵەتیان پێدراوە بە بەهای یەك ملیارو 80ملیۆن دۆلار. بەڕێوبەری وەبەرهێنانی سلێمانی ئاماژەی بە پرۆژە پیشەسازیەكان كرد لەسلێمانی گوتی لەبواری پیشەسازی 14ملیۆن دۆلار بۆ گەشپێدانی كارگەكان تەرخان كراوە لەقۆناغی بنیاتنان 20هەزار هەلی كارو لەقۆناغی دوای تەواوبونی پرۆژە زیاتر لە13هەزار هەلی كار دەڕەخسێنێت هەر لەساڵی 2025 لەوەبەرهێنانی سلێمانی 127پڕۆژە لەقۆناغی جێبەجێكردن دان.